بەرنامەی کار: دانیشتنی ڕێکەوتی 2ی کانوونی یەکەمی 2024

خولی هەڵبژاردن: شەشەم

ساڵی خولی هەڵبژاردن: یەکەم

خولی ساڵی کارکردن: پایزە

ژمارەی دانیشتن: یەکەم (دەستپێکی خولی هەڵبژاردن)

ڕێکەوتی دانیشتن: 2ی کانوونی یەکەمی 2024

کاتی دانیشتن: 11ی پێش نیوەڕۆ

دەقی کارنامە:

بە پێی حوکمەکانی ماددەی (46 و 47 و 48) لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەموارکراو، و ماددەی (3) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، بەرنامەی کاری دانیشتنی یەکەمی خولی پایزەی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی شەشەمی پەرلەمان لە کاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 2/12/2024، بەمشێوەیە دەبێت:

یەکەم: کردنەوەی دانیشتنەکە بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز.

دووەم: یەک دەقیقە بێدەنگ وەستان بۆ ڕێزلێنان لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.

سێیەم: بانگهێشتکردنی بەتەمەنترین کاندیدی ئامادەبوو، لە پاڵێوراوانی سەرکەوتووی خولی شەشەمی هەڵبژاردن لە لایەن (سەرۆکی دیوانی پەرلەمان) بۆ سوێندخواردن و بەڕێوەبردنی دانیشتنەکە، بە پێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 11 و بڕگەی یەکەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان.

چوارەم: سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەم، کاندیدە هەڵبژێردراوەکان بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان - عێراق بانگ دەکات بۆ سوێندخواردنی یاسایی، بە پێی حوکمی بڕگەی دووەمی ماددەی 12 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان. پاشان دانیشتنەکە لە لایەن سەرۆکی یەکەم دانیشتن بە پێی حوکمی ماددەکانی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەبرێت.


سەرۆکی دیوان (ئەردەلان محمد سەرسپی)

تعليقات